ســەروەراندەرمانخانەی
گەڕانەوە بۆ سەروەران

دەربارەی سەروەرانناوێکی متمانەپێکراو لە بواری تەندروستی لە کوردستان و ناوچەکە

دەرمانخانەی سەروەران لە ساڵی ٢٠١٠ەوە خزمەتی هەولێر دەکات، بە دەرمانخانەکانی لە هەموو ناوچەکانی شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری. ڕێنمایی متمانەپێکراو، دەرمانی کوالێتی بەرز و نرخی گونجاو، نزیک لە ماڵەکەت.

٢٠١٠ئەو ساڵەی دەرمانخانەی سەروەران لە هەولێر دامەزرا
دەرمانخانەی سەروەران

چیرۆکی ئێمە

دەرمانخانەی سەروەران یەکێکە لە دەرمانخانە بەناوبانگەکان لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە و لە چەندین لقی دەرمانخانە پێکهاتووە کە دەکەوێتە ناوچە جیاجیاکان لە شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان.

وەک دەرمانخانەیەکی پێشەنگ و لەژێر دروشمی (نەخۆش کەسوکارمانە)، هەمیشە نەخۆش لە چەقی خزمەتگوزارییەکانی دادەنێت، هەر لە دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ پێدانی ڕێنمایی زانستی، بۆ دابینکردنی دەرمانە جیاوازەکان بەشێوازێکی سەلامەت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سوودمەندبن لە خزمەتگوزارییەکان و تەندروستییەکی باشتریان هەبێت، هەموو ئەمانەش چونکە نەخۆش هەمیشە کەسوکارمانە.

دروشمی سەروەراننەخۆش کەسوکارمانە
دەرمانخانەی سەروەران

بۆچی سەروەران جیاوازە؟

  • ئاشنا و متمانەپێکراوبە بوونی درێژخایەنمان لە کۆمەڵگادا ناوبانگێکی زۆرمان بەدەستهێناوە وەک دابینکەرێکی خزمەتگوزاریی تەندروستی جێی متمانە و باوەڕپێکراو.
  • بەرهەمی جۆراوجۆرئێمە هەوڵدەدەین بۆ دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگاکەمان بە بەردەوامی فراوانکردن و نوێکردنەوەی بەرهەمەکانمان.
  • نرخی گونجاوئامانجمان ئەوەیە کە سەرجەم هاوڵاتیان دەستیان بگات بە بەرهەمی کوالێتی بەرز، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر کوالێتی یان کاریگەرییەکەی بکەین.
  • ستافی شارەزاتیمەکەمان شارەزاییان هەیە لە پێشکەشکردنی ڕاوێژی تەندروستی، بۆ یارمەتیدانی نەخۆشەکان بۆ بڕیاردانی هۆشیارانە سەبارەت بە پێداویستییەکانی تەندروستییان.
  • خزمەتگوزاری کڕیارانلە یارمەتیدانت بۆ دۆزینەوەی بەرهەمی گونجاو تا چارەسەرکردنی هەر نیگەرانییەک، ستافەکەمان پابەندە بەوەی ئەزموونەکەت لەگەڵ ئێمە ئەزموونێکی ئەرێنی بێت.
  • شوێنی گونجاولەڕێگەی دەرمانخانەکانمان لە سەرانسەری هەولێر، ئاسانکاری بۆ کڕیارەکانمان دەکەین بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانمان لە نزیکترین شوێن لەخۆیان.

ئەپی سەروەران دابەزێنە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە هێڵی گەرمی سەروەران.